ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٨٠ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٨٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٧٥ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١٤ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە کە ١یان لە ئەنجامی هێرشەکاندا شەهید بوون و ١٣یان تەرمی شەهیدەکانن کە لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا دەرێنراون. هەروەها ٢ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٨٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٧٥ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٦٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٦٤ کەس.
لە جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی ٧ نهۆمی ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
سوپای تایلەند ڕاگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ لە سنووری کەمبۆدیا ٢ سەربازی دیکەی تایلەندی کوژران.
گرتە ڤیدیۆییەکانی ڕۆمن گۆفمان بەرپرسی نوێی هەواڵگری دەرەوەی رژێمی سەهیۆنی، مۆساد، کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لە کەتائیبی قاسام هەڵاتووە، جارێکی دیکە بووەتە بابەتی گفتوگۆ. ئەو ڤیدیۆیەی کە بڵاوکرایەوە مشتومڕێکی زۆری لای داگیرکەران دروست کرد.